ستاندەر
ڕۆژنامەنوس ،سەرتیپ وەیسی كەریم لە نوسینێکدا باسی دوو سیناریۆ دەکات بۆ لابردنی پاشەکەوتی مووچە
سیناریۆی یەکەم:ەوەیە كە مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018 (مانگی 12ی2018) پاشه‌كەوت بكرێت و نه‌درێت وه‌كو موچه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی كه نه‌دراوه، له‌به‌رامبه‌ردا ڕاسته‌وخۆ له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه مووچەی كانوونی دووەمی 2019 (مانگی 1ی 2019) بەبێ پاشه‌كەوت دابەشبكرێت.
سیناریۆی دووەم:ئەگەری دووه‌م، ئەوەیە كە مووچەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018 (مانگی 12ی2018) بە پاشكەوتكراوی بدرێت وه‌كو مانگه‌كانی ڕابردوو، دواتر بڕیار بدرێت بە لابردنی پاشكەوت لە دابه‌شكردنی مووچەی كانوونی دووەمی 2019 (مانگی 1ی 2019).
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له حكومه‌ت خواستیان ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ری دووه‌م جێبه‌جێبكه‌ن و بۆئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا تێبینی خۆیان ناردووه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دووه‌م بدرێت و ڕاسته‌وخۆ پاشه‌كه‌وت هه‌ڵنه‌گیرێت، كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له لایه‌ن مووچه‌خۆران و هێزه سیاسییه‌كان، هه‌ربۆیه‌ش ناتوانن ئه‌و خواسته‌یان جێبه‌جێبكه‌ن و به‌شێك له به‌رپرسانی حكومه‌ت هۆشداریانداوه ، له دواخستنی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی یه‌ك مانگیش بێت.