وەزیرەکەی پێشوی گۆڕان بەمشێوەیە وەسفی نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەم شێوایە وەسفی نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی دەکات،ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی وەزیرەکەی پێشووی گۆڕانە،

نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە بوو

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جورئەتەوە رووبەڕووی
ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە و توانی حکومەتێک، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی درەندەترین گروپی تیرۆریستی کە بە داعش ناسرابوو وە دروست بونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆی و کێشەکانی بەغداو داخستنی فرۆکەخانە و داخستنی دەروازەکان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کیانی ھەرێمی کوردستان.
بەڵام بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغداو وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکاو ئەوروپاو بە پشتیوانی و لە خۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پاشان وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە بەرگری و پشتیوانیەکی بێ وێنەی ھەرێم و حکومەتی کرد، وە خۆراگری هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەکانمان و ھەروەھا، ستافی کابینەی ٨
کەمانەوە و شانیان دایە بەر کێشە و ئاڵنگارییەکان و بەرپرسیارێتییەکی مێژویان خستە سەر ناوی خۆیان و بونە پاڵپشتێکی بە ھێز بۆ سەرۆک وەزیران کە توانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتایدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام…

رێباز حەملان
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
8ی مارسی 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.