ستاندەر
دادگه‌ی ته‌میزی به‌لجیكا ده‌رباره‌ی تێكۆشانی چه‌كداریی په‌كه‌كه له باكووری كوردستان, سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیی داواكاری گشتیی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ بڕیاری دا.
دادگه‌ی ته‌میز جارێكی دیكه ڕایگه‌یاند، خه‌باتی په‌كه‌كه تێرۆریستی نییه. هه‌روه‌ها بڕیاری دادگه‌یی كردنی ٣٧ سیاسه‌تمه‌داری كوردیشی به‌تاڵ كرده‌وه، كه له‌نێویاندا هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ڕه‌مزی كارتال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) زوبه‌یر ئایدار هه‌بوون.
به‌م بڕیاره كۆتایی به لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی فیدڕاڵیی به‌لجیكا هات كه له ساڵی ٢٠٠٦-ه‌وه له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام داواكاری گشتی مافێكی ماوه كه له دادگه‌ی باڵا تانه له‌م بڕیاره‌ی دادگه‌ی ته‌میز بدات.
هه‌مان دادگه ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ په‌كه‌كه‌ی وه‌ك «ڕێكخراوێكی چه‌كداری كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌وڵه‌تی نییه» پێناسه كردبوو. سه‌رنجی خستبووه سه‌ر تووندوتیژیی ده‌وڵه‌تی تورك و ڕایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و تووندوتیژییه ده‌داته‌وه و هیچ خه‌باتێكی تێرۆریستی ناكات. به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره په‌كه‌كه له به‌لجیكا به گوێره‌ی قانوونی تێرۆر دادگه‌یی ناكرێت.
ساڵی ٢٠٠٦ لێپرسینه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ڕه‌مزی كارتاڵ، زوبه‌یر ئایدار، ئاده‌م ئووزوون و ٣٤ كه‌سی دیكه ده‌ستی پێكردبوو. ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ ژووری لێپرسینه‌وه‌ی به‌لجیكا بڕیاری دابوو، په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تێرۆریستی نییه. له‌به‌رئه‌وه ڕێگه‌ی نه‌دابوو دۆسیه بۆ ئه‌م لێپرسینه‌وه‌یه بكرێته‌وه.
پاش ئه‌و بڕیاره، داواكاری گشتیی فیدڕاڵی ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا. ڕێكه‌وتی ٩ی ئایاری ٢٠١٧ دادگه‌ی ته‌میز ئیفاده‌ی له داواكاری گشتیی به‌لجیكا و توركیا وه‌رگرت كه سكاڵایان تۆماركردبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رباره‌ی داواكاری بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له «لیستی تێرۆر»ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ١٦ی نیسانی ٢٠١٨ دیوانی دادی ئه‌ورووپا دانیشتنێكی ساز كرد. دیوانه‌كه هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ی له لیستی تێرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به ناقانوونی دانا.