نوێترین ناکۆکی نێوان باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیاربوو لەچەند رۆژی رابردوودا چەندین كاتی جیاواز بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەرزاری ئەندامانی سەركردایەتی و وتەبێژی ئەو حزبە دیاریكرا كە دواهەمینیان رۆژی هەینی 8/3/2019 بوو دواتریش كۆبونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا،

بەپێی  زانیارییەکانی ماڵپەری پەیسەرپرێس ، هۆكاری كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ نیگەرانی باڵی كۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی پێی وایە ماڵی تاڵەبانی قەناعەتیان بە زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كردووە بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەنگ بە بێگەرد تاڵەبانی و بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتیش دەنگ بە قوباد تاڵەبانی بدەن.

بەپێی زانیاریەكان، كۆسرەت رەسوڵ پێی وایە ماڵی تاڵەبانی لەژێرەوە پەیوەندیان بەزۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیەوە كردووە قەناعەتیان پێ بكەن كە لەبەرژەوەندی ئەوان دەنگ بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.