هەواڵێکی ناخۆش بۆ فەرمانبەران

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

وای بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، ئەگەرچی تا ئێستا مووچەی تەواوەتی وەرنەگیراوە ماوە و ڕۆژانی دەوامكردنی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەكان زیاد دەكات.
میداكانی پارتی بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩، بەڕێوەبەرانی گەنجینەی هەولێر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئەنجام داوە و تێیدا لەلایەكەوە چۆنیەتیی بە خێرایی وردبینیكردن لە لیستە تازەكانی مووچەی فەرمانبەرانی خستووەتە ڕوو، هەروەها پێی ڕاگەیاندوون كە ئەو ئاسانكارییانەی لە ماوەی ڕابردوودا بۆ دەوامی فەرمانبەران كراوە، لە ڕۆژێك ئۆف و كەم كردنەوەی كاتەكانی كاركردن، هاوشێوەی پێش قەیرانی داراییان لێ دەكرێتەوە.
هەمان میدیا لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە وەزارەتەكە بە نیازە بە نووسراوێك، داوای نەهێشتنی ڕۆژانی ئۆف و هەروەها زیادكردنی كاتژمێرەكانی دەوامكردن لە ٨ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.