کۆمەڵێک نهێنی نەبیستراو لە بارەی لابردنی پاشەکەوتی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 396 جار بینراوە

ستاندەر

حكومەتی بەغداد بەمەرجی لابردنی پاشەكەوت ئامادەیی ناردنی 522 ملیار دیناری مانگانەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بووە.

بە پێی زانیارییەکان، بەغداد 522 ملیار دینارەكەی رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق كردبوو، بەڵام ئامادەنەبوو تا حكومەتی هەرێم لابردنی پاشەكەوتی موچە رانەگەیەنێت ئەو پارەیە رادەست بكات.

بەپێی زانیاریەكان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت لەرێگەی فواد حوسێن وەزیری دارایی زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی بەبێ راگەیاندنی لابردنی پاشەكەوتی موچە بەغداد پارەی موچەی فەرمانبەران رادەست بكات، بەڵام عادل عەبدولمەهدی رەتی كردەوە و تەنانەت حكومەتی هەرێم رازی بوو 317 ملیار دینار وەربگرێت بەو مەرجەی پاشەكەوتی موچە بمێنێتەوە، بەڵام بەغداد ئەو داواكاریەشی رەتكردەوە.

سەبارەت بەدواكەوتنی دابەشكردنی موچەش سەرچاوەك بە ماڵپەری پەیسەرپرێس ڕاگەیاندووە، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغداد بوو بۆ ئەوەی پارەی بۆ بنێرێت بەڵام كاتێك بەغداد ئامادەنەبوو بەبێ لابردنی پاشەكەوت موچە بدات، پارەی فرۆشتنی نەوتیش نەگەرابۆوە بۆیە تەنها داهاتی ناوخۆ لەبەردەستی حكومەتدا بوو بۆ دابەشكردنی موچە و بەوهۆیەوە وەزارەتی دارایی داوای لەگەنجینەكان نەكرد موچەی هیچ شوێنێك دابەش بكەن.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە داوای بێ ئومێدبوونی حكومەتی هەرێم لەوەی بەغداد بەبێ لابردنی پاشەكەوت موچە نادات، سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی رۆژی هەینیان دیاریكرد بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەكۆبونەوەكەدا بڕیاری لابردنی پاشەكەوتی موچەیان راگەیاند، ئەوەش تەنانەت بۆ وەزیرەكانی كابینەی حكومەتی هەرێمیش هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراوبوو، بۆیە وەزیری دارایی رایگەیاندووە ئەگەر بیانزانیبایە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتی موچە لادەبات ئەوە لەسەرەتای مانگی شوباتەوە ئامادەكاریان بۆ دەركرد.

سەبارەت بەپارەكەی بەغدادش سەرچاوەكە دەڵێت، دوای دوو كاتژمێر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی سەرۆكی حكومەت كە تێیدا بڕیاری لابردنی پاشەكەوتی راگەیاند بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی 522 ملیار دینار لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كرا.

ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی پێیان وابووە لابردنی پاشەكەوتی موچە خزمەت بەدۆخی ئابوری هەرێم ناكات چونكە هەڵاوسان زیاد دەكات و نرخی كەل و پەل بەرزدەكاتەوە، بەڵام بەناچاری لەژێر فشاری بەغداد رازی بوون پێی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.