لە بەغداوە هەڕەشەی راگرتنی بەشە بودجەی کوردستان دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

ستاندەر

عەدنان زەرفی سەرکردە لە هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنانەوە بە پێگەی” ئیتتیجاه پرێس”ی راگەیاندووە “یاسای بودجە زۆر روونە ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتە ڕادەست نەکەن کە لە بودجە باس  کراوە ئەوە لە پشکی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت”.

عەدنان زەرفی ئاماژەی بەوەکردوە “لەسەر وەزیری داراییە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات ، ئەگەر بێت وهەرێم  رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکرد ئەوە دەبێت ئەو بڕە پارەیەی بۆ کوردستان تەرخانکراوە ببڕدرێت جگە لە مووچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە ، ئێمەش بەوردی چاودێری ئەوە دەکەین”.

پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردبوو کە ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە کە هیچ بڕە نەوتیک ڕادەستی بەغدا نەکات و لیژنەیەکیش بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند رەوانەی بەغدا بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.