هۆشیار زێباری نهێنیەکی گەورەی نێوان سەرۆک کۆمارو مسعود بارزانی ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

هۆشیار زێباری لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ڕوداوو دانی بەوەی دانا کە ئەوان وەکو وەفدی پارتی کاتێک سەردانی دکتۆر بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووەو پەیامی بارزانیان بە سەرۆک کۆمار گەیاندووە، لەهەمانکاتدا ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەوان وەکو وەفدی پارتی کاتێک سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد، بانگێشتی سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە بۆ ئەوەی لەکاتی تەشکیلکردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دانانی سێ سەرۆکایەتیەکە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام باسی لەوەنەکرد کە ئاخۆ دکتۆر بەرهەم بانگێشتنامەکەی قبوڵ کردووە یاخود نا.

لەلایەکی ترەوە لەوڵامی ئەوەی ئاخۆ ڕاستە دکتۆر بەرهەم داوای دیتنی بارزانی کردووە، هۆشیار زێباری باسی لەوەکرد کە ئەوان بیستویانە کە ئەو داوایە لەلایەن دکتۆر بەرهەمەوە لەچەند لایەنێکی عێراقی کرابێت، وەباسی لەوەنەکرد کە دکتۆر بەرهەم ئەو داوایەی لەئەوان وەکو وەفدی پارتی کردبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشوتر چەند جارێک مەکتەبی سەرۆکایەتی کۆمار ئەو هەواڵەی ڕەتکردۆتەوە کە دکتۆر بەرهەم داوای دیتنی بارزانی کردبێت.
ئەگەری زۆرە دوبارە سەرۆکایەتی کۆمار ڕونکردنەوە بدەن و ڕەتی بکەنەوە کە داوای دیتنی بارزانیان کردبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.