گۆڕان: یەکێتى مەبەستییەتى پێکهێنانى حکومەت دوا بکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 176 جار بینراوە

ستاندەر

جەمال محەمەد سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند”دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت پەیوەندى بە یەکێتى و پارتییەوە هەیە و بەتایبەت یەکێتش کە ئەوان کێشەى ناوخۆییان هەیە و ئەو کێشە ناوخۆیانەشیان بەندکردوە بە حکومەتەوە، چونکە ئەوان دەربەستى چاکسازى نین و پۆستیان دەوێت بۆ کاراکتەرەکانى خۆیان”.

سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان جەختیکردەوە، دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت کاریگەرى زۆرى لەسەر خەڵک هەیەو رونیشیدەکاتەوە کە ئەم پەرلەمانە بەرپرس نییە لەم حکومەتەى ئێستا  ئەم خولەى پەرلەمان هەڵینەبژاردووە و ناتوانێت هیچ دەورێک ببینێت، ئاماژەى بەوەش کرد، تا زوو تر حکومەت دروست بێت بۆ میللەت و هەموو شتێک باشە وە تەئکدیش لەسەر پڕۆسەى چاکسازى دەکات.

 

سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان پێشیوایە، یەکێتى مەبەستییەتى پێکهێنانى حکومەت دوا بکەوێت، چونکە نایەوێت ئەو حکومەتە سەرکەوتوو بێت و لەناوخۆشیاندا رێکناکەون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.