دوایین زانیاری لە بارەی هێرشی سەر دوو مزگەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 741 جار بینراوە 0 سەرنج
STANDARD

ستاندەر

بەوتەی سەرۆكی وەزیرانی نیوزلەندا بە هۆی هێرشی چەكداری بۆ سەر دوو مزگەوتی ئەو وڵاتە 60 كەس بوونە فوربانی.
جاسیندا ئەردێرن سەرۆك وەوزیرانی نیوزلەندا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە 40 كەس كوژراون و 20 ی تریش برینداربوون.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە هێرشبەرەكە تۆماری كردووە، دوای ئەوەی لە مزگەوتی “نور”ی كرایست چێرچ هێرش دەكاتە سەر نوێژخوێنان، روودەكاتە مزگەوتێكی تری ئەو شارە و لەوێش دەستدڕێژی گولە لە نوێژخوێنان دەكات.
پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاندووە، تا ئێستا چوار گومانلێكراویان دەستگیركردووە، كە سێ پیاو و ژنێكن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *