کۆبونەوە نهێنیەکەی کۆسرەت رەسوڵ و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بە دوور لە چاوی کامێرا کۆبوونەوە.
پێش کۆبوونەوەی ١٢ی ئازاری نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر، کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام دەکات.

لەو کۆبوونەوەیەدا کۆسرەت رەسوڵ  داوای کردووە پارتی لەگەڵ دروستبوونی کابینەی نوێ، یەکێک لە داواکاریەکانی یەکێتی لەوانە: هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک، دانانی وەزیری داد لە پشکی یەکێتی بۆ وەزارەتی دادی عێراق، یان پێدانی وەزارەتی ناوخٶی حکومەتی هەرێم بە یەکێتی، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی زانیاریەکان،ئەو داوایەی کۆسرەت رەسوڵ لە مەسعود بارزانی، وەڵامدانەوەیەکی دەستبەجێی نەبووە، هەر هێندە نەبێت بارزانی گەڕاندوویەتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو حیزب کە ٤ی ئازار لە نێوان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی واژوو کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.