تیرۆریستە نیوزلاندییەکە کاریگەر بووە بە چی کەسایەتییەک

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی ، ئەو تیرۆریستە نیوزلاندیەی کە هێرشی کردە سەر مزگەوتێک و ٤٩ کەسی کوشت ، لە ڕابردوودا پەیوەندی هەبووە بە  (ئەندرێس بێرینگ برێڤیک) ئەو کەسەی کە لە وڵاتی نەرویج نزیکەی ٨٠ خوێندکاری لە دوورگەیەکدا کوشت کە سەرجەمیان کۆچبەر بوون.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی سکای نیوز ، تیرۆریستە نیوزلاندییەکە ئیلهامی ئەم کوشتارەی لە تیرۆریستە نەرویجییەکە وەرگرتووە .

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە ، تیرۆریستە نیوزلاندییەکە وتوویەتی “من هەواداری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکام و ترامپ تەنها کەسە کە شکۆمەندی سپی پێستەکان بگەڕێنێتەوە ” ، هەروەها وتووشیەتی “پێویستە موسڵمان لەسەر خاکی سپی پێستەکان بچنە دەرەوە” .

برێنتۆن هاریسۆن تارێنت ناوی تەواوی ئەو تیرۆریستە نیوزلاندییەیە کە رۆژی هەینی رابردوو دەستڕیژی چەکی کردە سەر مزگەوتێک لە نیوزلاند و ٤٩ کەسی موسڵمانی کوشت و ٧٨ کەسی تریشی بریندار کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.