ستاندەر
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ستاندەری راگەیاند لە کۆبونەوەکە بڕیار لەسەر ئەندامانی وەفدی یەکێتی بۆ کۆبونەوەی ئەو ھەفتەیە لەگەل پارتی درا، سەرچاوەکە وتیسی بریاردرا ھەریەک لە بافێل تالەبانی، لاھور شێخ جەنگی، رزگاری عەلی و عەدنانی حەمە مینا وەک وەفدی یەکێتی لەگەل پارتی کۆببنەوە، جێی باسە ئەو کەسایەتیانەی ناو ئەو وەفدە لەوانەن کە زۆر پێداگیری دەکەن لە پشکی یەکێتی و بەرامبەر پارتی کەم نەرمیان پێوە دیارە.
ھاوکات یەکێک لە داواکاریەکانی یەکێتی ئەوەیە بە بونی مونا قەھوەچی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەوان ئامادە نین پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرن, ھەروەھا چەسپاندنی شەراکەت و لامەرکەزی و تەسلیمکردنی نەوت بە بەغدا.
تا ئێستا کاتی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە بەڵام چاوەرێ دەکرێت لە ناوەراستی ئەو ھەفتەیە ئەنجامبدرێت.