ستاندەر
ه‌پێی هەواڵێکی ماڵپەری په‌یسه‌رپرێس ، سەردانەكەی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی حكومەتی بەغداد بووە دەربارەی پرسی نەوت و موچە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەشدار بوو، فەیاز بەبارزانی راگەیاندووە بەغداد 522 ملیار دیناری هەرێم نانێرێت ئەگەر كوردستان نەوت رادەست نەكات، لەبەرامبەردا بارزانی داوای كردووە بەغداد بەردەوام بێت لەناردنی پارە و تا ئەوكاتەی وەفدێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە دەچێتە بەغداد. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا مه‌سعود بارزانی ئه‌و به فه‌یاز راگه‌یاندووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.