پەرلەمانتارێکی پارتی: ماقوڵ نییە یەکێتی داوای شتی گەورەتر لە خۆی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە “ئەگەر پارتی و هەمو حزبەکانیش لە بابەتەکە بێنە دەرەوە و بە یەکێتی بڵێن فەرمو ئێوە حکومەت پێکبهێنن، جگە لەم چوار ساڵە چوار ساڵی دیکەش زیاد بکرێ، ئەوا یەکێتی لەناو خۆیاندا لەسەر پۆستەکان ڕێکناکەون، دەشڵێت “یەكێتی لەناو خۆیدا یەكێتی نیە، ئێمە چی بكەین كە خەڵكی كوردستان دەنگی بە یەكێتی نەداوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایدەگەیەنێت یەکێتی وا مامەڵە دەکات کە 45 کورسی هەبێ و پارتی 21 کورسی هەبێ، ماقوڵ نییە یەکێتی داوای شتی گەورەتر لە خۆی بکات، پێشی وایە دەنگ‌و كورسییەكانی یەكێتی بایی ئەوە نیە هاوبەشی دەسەڵاتێكی زۆر بكات، دەشڵێت “وڵات لەسەر حزبێک کە لەبری شەڕی بەڕێوەبردن شەڕی پۆست بکات پەک ناخەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.