دواین زانیاری لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و پەیامەکەی پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان دواین پەیامی خۆی لەرێگەی وشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ یەکێتی دەنێرێت، بەپێی زانیارییەکان زێباری پەیامەکەی داوەتە “کۆسرەت رەسوڵ” جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، لەپەیامەکەدا پارتی بەیەکێتی راگەیاندووە: یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارادەکەنەوە و رۆژی ۲۷ی ئازاریشیان دیاری کردووەکەوا سەرۆکی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، ئەگەر بێت و یەکێتی تائەم بەروارە لەگەڵ پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان نەگەنە رێکەوتن، ئەوا پارتی بەبێ گەرانەوە بۆ یەکێتی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارادەکاتەوە.

لەبارەی پەیامەکەی پارتیەوە “پەیسەر پرێس” بڵاوی کردۆتەوە کۆسرەت رەسوڵ جەختی لەسەر ئەوەکردۆتەوە کەواناوبراو کار لەسەر جێ بەجێ کردنی کۆتا رێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەکاتەوە، ئەگەریش هەیە لەم هەفتەیەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ وەڵامدانەوەی پەیامەکەی پارتی کۆبێتەوە، لەلایەکی تریش بارزانیش رایگەیاندووە: جێ بەجێ نەکردنی رێکەوتنی ٤ی ئازار گەرانەوەیە بۆ خاڵی سفر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.