نوێترین ناکۆکی نێوان باڵەکانی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 2342 جار بینراوە 0 سەرنج
Ynk 2

ستاندەر

دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشنیارێكی نوێ كراوه‌ تا كاندیدی پۆسته‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێ كه‌ پشكی یه‌كێتییه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌، بۆ هه‌ر پۆستێك (وه‌زاره‌ت و راوێژكار و بریكاره‌كان) زیاتر لە دوو كاندید هەبووە و رێككەوتنیش لەسەر هیچ میكانزمێك نەكراوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پۆستانە.

له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ ماڵپەری په‌یسه‌رپرێس راگه‌یاند: ماڵی تاڵەبانی دەیانەوێت زۆرینەی پۆستە وزاریەكان بۆ ئەندامانی نزیك لەخۆیان بێت و رێككەوتن و تەوافوقیش لەگەڵ باڵی كۆسرەت رەسوڵ و ئەندامانی تری مەكتەبی سیاسی رەتدەكەنەوە.

دەشڵێت، پێشنیارێك كراوە كە جارێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان نەكرێتە كێشە و ناوی وەزیرەكان رادەستی پارتی بكرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی رێككەوتن لەسەر وەزیرەكانیش نەكرا، بەپارتیان راگەیاندووە كە ئەوان ئامادەنین بەوشێوەیە بەشداری پێكهێنانی حكومەت بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *