یەکەمین چالاکوانی مانگرتوو لە زیندانەکانی تورکیا شەهید بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

یەکەمین چالکوانی مانگرتوو لە دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕیبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی تیکرداغ شەهید بوو.

ئەمڕۆ لە زیندانی تیکرداغ کە ناسراوە بە زیندانی سەربازی ئەو شارە (زوڵکوڤ گەزەن) زیندانی سیاسی سەر دۆزی پەکەکە کە هاوکات چالاکی مانگرتنی لە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان دەستپێکردبوو ، لە چالاکییەکی گیانفیداییدا شەهید بوو .

ئەوەش بە یەکەمین شەهید دادەنرێت کە نزیکەی سێ مانگە کۆمەڵێک چالاکوانی جیاجیا مانگرتنی بێ سنووریان ڕاگەیاندووە لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان ، لە دیارترینیشیان (لەیلا گوڤەن) پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی جڤاکی دیموکرات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.