دەستپێشخەرییەكی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستپێشخەرییەكی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان كردووە، بەڵام دەستپێشخەرییەكەی رەتكراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكی ئاگەدار دەستپێشخەرییەكەی كۆسرەت رەسوڵ ئەوە بووە، یەكێتی ‌و گۆڕان رێككەوتنێكی نوێ‌ بكەن بۆ كاری هاوبەشی پێكەوەیی‌و لەپەرلەمانەكانی كوردستان‌و عێراق فراكسیۆنی هاوبەش دروست بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە دەستپێشخەرییەكەی كۆسرەت رەسوڵ راستەوخۆ لەلایەن بەرپرسانی گۆڕان رەتكراوەتەوەو تەنانەت لەكۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەش باسكراوە، بەڵام لەو كۆبوونەوەیەش رەتكراوەتەوە، جارێكی تر لەگەڵ یەكێتی بچنە هیچ رێككەوتنێكەوە.
ماڵپەری پەیسەرپرێس نزیک لە گۆڕان بڵاویکردۆتەوە ئ، رەتكردنەوەكانی گۆڕان بۆ دەستپێشخەرییەكەی ئەم جارەی كۆسرەت رەسوڵ‌و دەستپێشخەرییەكانی پێشووش، پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە متمانەیان بە بەرپرسانی یەكێتی نەماوەو جەختیانكردووەتەوە، پێویست ناكات جارێكی تر ئەزموونی رێككەتن لەگەڵ یەكێتی تاقیبكەنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.