دو نەخۆشیی مەترسیداری سیاسەتمەدار و حیزبی کوردیی

لەلایەن ستاندار Posted on 194 جار بینراوە

کەمال چۆمانی

ئاڵۆزیی کەسایەتیی نارسیسیست: نەخۆشیی و ئاڵۆزییەکی دەرونیی و کەسییە، کەسی نارسیسیست لە رادەبەدەر موعجیبە بە خۆی، لە رادەبەدەر خۆویست و خۆپەرستە. ھەڵسوکەوتی نائاسایی ھەن بەوە دەناسرێنەوە کە زیاد لە پێویست ھەستی خۆبەگرنگزانین و بەخۆسەرسوڕمانیی ھەیە و ھیچ سۆز و میھرەبانییەکی نییە. ئەوانەی توشی ئەو ئاڵۆزییە کەسییە دەبن کاتێکی زۆر لە بیرکردنەوە لە خۆیان بەسەردەبەن کە چۆن سەرکەوتن و دەستەڵات بەدەستبێنن، یان زۆر خەریکی روخسار و دەرکەوتنی خۆیان دەبن.
یەکێک لە سیماکانی فاشیزم رەتکردنەوەی ئەویترە. کەسی فاشیست بە ھیچ جۆرێک رەخنەی ئەویتر قبوڵناکات. فاشیستەکان باڵادەستی شانۆی سیاسیین. خەڵک گڕدەدەن بە دژایەتیکردنی دوژمنەکانیان. فاشیستەکان بە پشتیوانیکەرانی خۆیان دەڵێن کە رێگای ئاسان ھەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانیان. خۆیان وەک رزگارکەری نیشتیمانیی تەماشادەکەن و خۆیان و دەوڵەت بەیەکترەوە پەیوەست دەکەن. یەکێک لە نھێنییەکانی سەرکەوتنی ھیتلەرئەوە بو کە دەیگوت: “من پێتان دەڵێم چی منی گەیاندۆتە ئەو ئاستەی کە پێیگەیشتوم. کێشە سیاسییەکانی ئێمە ئاڵۆز دەردەکەوتن. خەڵکی ئەڵمانیا نەیانتوانی ھیچی لەبارەوە بکەن. من ئاڵۆزیی کێشەکانم کەمکردەوە لەڕێی سادەترین چەمکەکانەوە. مێگەلی خەڵک لەوە تێگەیشتن و وەدوای من کەوتن.”
سیماکانی فاشیزم لە ھەندێک کەسایەتیی سیاسیی و حیزبی سیاسییدا ھەن. مەرج نییە حیزب و سیاسییەکان تەنھا ناسیۆنالیستێکی توندڕەو بن بۆ ئەوەی فاشیست بن، دەکرێت حیزبێکی بچوک یان سیاسییەکی تازە-ھەڵتۆقیویش بێت و سیماکانی فاشیزم تێیدا بەرجەستە ببن.
لەناو سیاسەتی کوردییدا لە ھەرێمی کوردستان، ئەو سیاسییانە زۆر زۆرن کە نارسیسیستن و فاشیستن یان ویستی فاشیستانە بیرکردنەوە و گیانی داگیرکردون جا چ لە کۆنەکان و چ لە نوێکان. ئەوانە لە مێژوی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردیی و لەدوای رزگاریی کوردستان، مەترسییەکی گەورەن و ئێستاش مەترسییەکی ھەرە گەورەن بەسەر داھاتوی وڵاتی ئێمە، ئاشتیی کۆمەڵایەتیی، دیموکراسیی، حوکمی قانون و چەسپاندنی ئازادیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.