یەکێتی:پێمان وایە پارتی بێ‌ ئێمە حكومەت پێكدەهێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ڕۆژنامەی “زەمەن”ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوەو بڕیاریانداوە رێكبكەوین، وتیشی: “پەیامی تازەی شاندی دانوستانكاری ئێمە بۆ پارتی ئەوەیە كە بەڕوونی پێیان دەڵێین پێش راسپاردنی سەرۆكی حكومەت لەگەڵتان رێكبكەوین شتێكەو دوای راسپاردنی شتێكی ترە”. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی کە نەیویست ناوی بهێنرێت زیاتر رۆشنایی خستە سەر ئەو پەیامە تازەیەی حیزبەكەی‌و وتی: “ئێستا لەگەڵ پارتی رێكبكەوین شەراكەتی راستەقینەمان دەوێت، چونكە پێش تەكلیفكردنی مەسرور بارزانی ئیلتیزاماتمان دەكەوێتە سەر كە بریتییە لە “پابەندبوون بە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمەوە، بەڵام ئەگەر دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و تەكلیفكردنی مەسرور بارزانی لە پەرلەمانەوە لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوین ئەوەیان شتێكی ترە”. پارتی لە دوو هەفتەی رابردوودا بەردەوام جەختی لەوەكردۆتەوە كە تا (1)ی نیسان چاوەڕێی بڕیاری یەكێتی دەكات و ئەگەر نەچنە پێشەوە یەكلایەنە هەنگاوەكانی پێكهێنانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت تەواو دەكەن. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئومێد خۆشناو وتی: “كاتی كراوەمان نییە تا چاوەڕێی یەكێتی بكەین”. سەبارەت بە بۆچوونی پارتی، كە بەبێ‌ یەكێتی كۆی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئەنجامبدات. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی: “پێمان وایە بێ‌ ئێمە پارتی حكومەت پێكدەهێنێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.