شاسوار هەلەکەی قۆزتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

هەمیشە ئەو هیزانەی کە ئۆپۆزیسیۆنن لەهەل و دەرفەت دەگەڕێن تا بچوکترین کون لەدیواری دەسەڵات بدۆزنەوەو بیدەنە بەر تانەو تەشەر ، لە هەموودونیا هێزی ئۆپۆزیسیۆن واتە ڕەقیب بەسەر دەسەڵاتەوە، واتە چاودێری کارەکانی حکومەت دەکات و لە بچوکترین بەهانە دەگەرێت بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە ڕەقیبە بەسەر دەسەڵاتەوە، ئەگەر ئۆپۆزیسیونێکی تەندروست ئەمانە بکات لەپێناو هاوڵاتیان و خزمەت پێگەیاندنیان ئەمە کارێکی باشەو قابیلی دەستخۆشییە ئەم جۆرە ڕەقیبییە بەسەر دەسەڵاتەوە لە پێناو خزمەت کردن، بەڵام خۆگرتن لە بۆسەدا تەنها بۆ ئەو کارانەی کەوا زەقن و خۆتێهەڵقوڵتانیان و پێش حەدەس کەوتن تەنها بۆ گەرم کردنی ئیعلامی خۆی بێت و کۆکردنەوەی دەنگ بۆهێزەکەی ئەمیان دەچێتە بابی پۆپۆلیستی و هەلپەرستییەوە، تاوانە هەم لەمللەت و هەمیش ڕووی خۆی پێناشیرن دەبێت!
ئەوەی کە شاسوار لە یاریگای سلێمانییەوە دەستی پێکرد بەنۆژەنکردنەوەی و ، دواتر وەک منەتێک فرۆشتییەوە بەیەکێتی و پارتی کاتێک لەبانگەشەی ڕیفراندۆمەکەی بەرزانی وتی من چاکم کردووە دەبێ شەرم بکەن دەچن بۆ ناو یاریگاکە من نۆژەنم کردۆتەوە، کەوا بوو ئەو شوێنەی ئەو دەستی لێدا نابێ خەڵک لەمسی بکات، دواتر بانگەوازی ئەوەی کرد کە یاریگای سۆران نۆژەن دەکاتەوە، بەڵام لە سنوری پارتی یە و نەیان هێشت، لەبەرئەوەی ژینگەی پارتی بە جۆرێکە زوو تەنگە نەفەس دەبێت لە گەڵ هێزی ئۆپۆزیسیۆن ئازادی قبوڵ نییە نە خاسمە کەسێک بچێ لەناو هەناوی ئەودا بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگایەک منەت بفرۆشێتەوە، کۆتا دەرفتێ کە شاسوار بۆی دروست بوو چاک کردنی پردی سماقوڵی بوو ئەمە گرنگترین دەرفتە بوو بۆی لەبەر دوو هۆکار: یەکەم پردی سماقوڵی دەمێکە لە ڕێگای قایمقامی کۆیەوە هەوڵدراوە چاک بکرێتەوەو بەڵێنیشی پێدرابوو لەتەوقیتی دیاریکراو دەست پێ بکرێت، بەڵام سەقەتی ئەو حکومەتە لەوەدایە تا ئیشێک دەکات دەیان کتابو نا کتاب کاتێکی زۆریدەوێت تادەستی پێدەکات ، لێرەدا بەر لەتەوقیتی کاری پردەکە، شاسوار دەرفەتی لێهێناو هەلی قۆستەوە وتی: من دەیکەم ئەگەر حکومەت ڕێگریم لێنەکات، باش دەیزانی کە ناهێڵن بیکات، هیچ پارەو ماندوو بونێکیشی ناچێت.

دووەم : شاسوار باش ئاگاداری تەوقیتی دەستپێکردنی ئەم پردەبوو کە حکومەت کەی دەست بەو کارە دەکات، بەرلەوەی دەست پێبکرێت وتی: ڕێگەم بدەن من دەیکەم ، خەڵکە عەوامەکەی وا تێگەیاند کە ئەو دەیکات و لە ڕاگەیاندنیش بڵاوی کردەوە، هەربۆخۆشی لە لێدوانێکدا دەیگوت حەزدەکەم هەموو کەناڵەکان بەیانی بێن و ببین چۆن ناهێڵن کارەکە بکەم، خۆتازە ئەگەر بیکات و نەیکات هەر دەڵێن شاسوار کردی کردی بەدەستکەوتی خۆی، بەڵام پرسیار ئەوەیە: ئەگەر شاسوار دڵسۆزەو لە هەل قۆزتنەوە ناگەرێت، زیاتر لە ساڵێک دەبێت ئەم پردە ئاوایە و ئەستەمی بۆ شوفێران دروست کردووە بۆچی بەر لەم تەوقیتە هەوڵی نەداوە ئەم کارە بکات؟ ئایە ئەو بڕە پارەیەی نەبوو کە تێچووی ئەم پردەیە؟ یان ناوبانگی ئەم ڕێگاو پردەی نەزانیوه؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.