هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران لە بارەی دوو مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەگەر پارەی پێویست بێتە بەردەستیان ئەوا هەوڵ دەدەن لە مانگی داهاتوودا دوو مووچە بە فەرمانبەران بدەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە “ئێن ئاڕ تی” ڕاگەیاندووە ئەگەر پارەی پێویست بێتە بەردەستیان هەوڵی دابەشکردنی دوو مووچە دەدەن بەیەکەوە، ئەگەریش ئەو بڕە پارەیە نەبوو کاردەکەن بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتوودا مووچەیەکی تەواو و نیو مووچە وەک پاشکۆ بدەن.
ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ئێستادا لە وەزارەتەکە زیاتر لە ٢٢٠ ملیار دینار لە مووچەی فەرمانبەران ماوەتەوە و هەوڵی زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە دەدەن بۆ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار تاکو بتوانن لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوو نیو مووچەی دیکە وەک پاشکۆ دابەشبکرێت.
 بەپێ ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت عێراق مانگانە ٥١٢ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم و سامانە سرووشتیەکان، مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکرێت.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئیستا مانگانە پێویستیان بە ٨٨١ ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.