لامەرکەزییەت یان ڕێککەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

پاریزەر ڕێبین کانەبی

بوونی چەقی ململانێ و هەژموونی بیری تەسیکی حیزبایەتی وایکردووە کە پارێزگاکانی کوردستان نەک هەر لەروی سیاسی و ئیداریەوە بەڵکو لەروی خۆش گوزەرانی و خزمەت گوزاریش جیاوازی گەورە له نێوانیان دروست بێت ، ئەمەش بەئاشکرا لە لەنێوان زۆنی زەرد و سەوز هەستی پێدەکریت .
دە بینن لە پاتەخت و قەلەم ڕەوری زەرد دا بەرەو پێشچونی زور بەر چاو هەیه ، ڕۆژانە شەقام تونێل باغ وپارکی گەورە دەکرینەوە ، لەکاتێکدا لە ڕێگاو بانەکانی قەلەم ڕەوی سەوز نیلی بەردوام لەوێران بوون دان رێگاکان بونەتە رێگای مەرگ ، شارەکانیش سیمای گوند یان لێنیشتووە و خەڵکەکەشی بێکارن. ئەوەی جێگای تێرامانە دوای تێپەر بوونی 173رۆژ بەسەر ئەنجام دانی هەلبژاردن ، تاوەکو ئیستا نەتواندراوە حکومەت پێک بهێندرێت ، وە حیزبەکانی زۆنی نیلی وسەوز ئەوەندەی لەخەمی ئەوە دان کە پۆست و پلەی تایبەت وەرگرن لەخەمی ئەوە دانەبوون کەخزمەتێکی جدی بکەن بە دەنگدەرانیان ، پارتیش وەک براوەی یەکەم باش لەوە گەیشتەوە کە پێدانێ چەند وەزارەت و پۆستێک بەمانە هیچ لەدۆخەکە ناگۆرێت ، چونکە دواجار خۆی سوڵتانەو خۆی بڕیار دەدات کوێ خزمەت بکرێت وە کوێ پشگوێ بخرێت ، وە لا بردنی پاشه کەوت کە هەندێ لەحیزبه کان بەدەست کەوتێکی گرینگ بۆخۆیانی لەقەلەم دەدەن کە لەئەسڵدا ئەمە گەرانەوەی مافێکی یاسای و دەستوری فەرمانبەران بووە نەک دەستەکەوت .
ئەوەی کە دەبوو پارتەکانی سنوری پشتی دێگەڵە جەختی لەسەر بکەن بیکەنە پێشینەی گفتوگویان لەگەڵ پارتی چەسپاندی لا مەرکەزیەتی ئیداری بۆ ئەم ناوچەیه تاوەکو خزمەتی جدی بەم دەڤەر بکرێت ، چونکە لە سیستەمی لامەرکەزیەتی ئیداری دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بەیەکە ئیدارییەکان دەدرێت بۆ ڕایی کردنی کاره ئیداریەکان ، وە پێویست ناکات بۆ بەڕێ کردنی کارهکان ڕەزامەندی دەسەڵاتی ناوەند وەرگری بەڵکو تەنیا لەژێر چاودێری ئەودا دەبێت ئەمەش وادەکات یەکە ئیداریەکان دەستواڵا تر بن بۆ ئەنجام دانی خزمەت گوزاری ، پێشکەوتنی ناوچەکە ، بەڵام ئەوەی جێی داخە پارەتەکانی ئەم سنورە بێ ئاگان لەگرینگی ئەم سیستەمه نایانەوێ بیکەن بەپێشنەی کاریان بۆ گفتوگۆکردن لەگەل پارتی تاوەکو ئەوکات لەرێی یاساوە پارتی ناچاربکڕێت چیتر ئەم زۆنە پشگوێ نەخات نەیخاتەوە دەرەوەی پرۆژەکانی خزمەت کردن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.