ستاندەر
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند باغۆز کە دوا ناوچەی داعشە لە سوریا ڕزگاریان کردووە و ئاڵای ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیان لە شوێنی ئاڵای داعش هەڵکردووە .
دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پڕۆسەیەکی سەربازی ڕزگارکردنی باغۆزدا کە دوا مۆڵگەی چەکدارانی داعش بوو لە سوریا کە هاوکات لە مانگی ئازارەوە دەستیپیکردووە ، ئەمڕۆ بە تەواوەتی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە .
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەروەها ڕاشیگەیاندووە ” لە چەند کاتژمێرێکی تردا بە فەرمی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی سەربازییەوە سەرکەوتنی شەڕڤانان لە باغۆزە بە جیهاندا ڕادەگەیەنین”.