ستاندەر نوێترین کێشەی ناوەخۆیی پارتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی  زانیارییەکانی ماڵپەری  پەیسەرپرێس ، فراكسیۆنی پارتی دیموكرات، تائێستا نەیتوانیوە پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تەواو بكات، ئەوەش بەهۆی بوونی چەند كێشەیەك.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كێشەكان پەیوەندی بەدەسەڵاتەكانی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەیە، كە لەیاسا كۆنەكە زیاتر لە 20 دەسەڵاتی هەیە، بەڵام ئێستا لەناوخۆی پارتی هەوڵێك هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەو بەتەشریفاتیكردنی پۆستی سەرۆكی هەرێم.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لەبەرانبەر ئەو هەوڵانە، نێچیرڤان بارزانی، كە لەلایەن پارتی بەفەرمی كاندیدكراوە بۆ سەرۆكی هەرێم، لەناوخۆی حیزبەكەی ناڕەزایی دەربڕیوەو جەختی لەمانەوەی دەسەڵاتەكانی كردووەتەوە.
بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر،زۆربەی لایەنەکانیتریش لەگەڵ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.