هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باغۆز سەرکەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند  باغۆز کە دوا ناوچەی داعشە لە سوریا ڕزگاریان کردووە و ئاڵای ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیان لە شوێنی ئاڵای داعش هەڵکردووە .

دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پڕۆسەیەکی سەربازی ڕزگارکردنی باغۆزدا کە دوا مۆڵگەی چەکدارانی داعش بوو لە سوریا کە هاوکات لە مانگی ئازارەوە دەستیپیکردووە ، ئەمڕۆ بە تەواوەتی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە .

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەروەها ڕاشیگەیاندووە ” لە چەند کاتژمێرێکی تردا بە فەرمی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی سەربازییەوە سەرکەوتنی شەڕڤانان لە باغۆزە بە جیهاندا ڕادەگەیەنین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.