ستاندەر
پارتی دیموكراتو یەكێتی نیشتمانی ئامادەنین سازش بۆ یەكتری بكەن، كە خاڵی ناكۆكیان دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمە.
بەپێی زانیارییەكان، نەگەیشتنە رێككەوتنی پارتیو یەكێتی پەیوەندی بەسووربوونی هەردوولاوە هەبووە بۆ داواكارییەكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتو بەو هۆیەوە بەهیچ خاڵێكی هاوبەش نەگەیشتوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی سووربووە لەداواكارییەكانی، كە چەند پۆستێكی دیاریكردووە، لەوانە وەزارەتی ناوخۆ، ئەگەر ئەو وەزارەتە نەبوو، ئەوە پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، هەروەها پۆستی وەزارەتی سامانەسروشییەكان، ئەگەر ئەو پۆستەش نەبوو، لەبەرانبەردا پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە.
بەڵام پارتی داواكارییەكانی رەتكردووەتەوەو بەهۆی ئەوەی سازشیان بۆ یەكتری نەكردووە، تەنیا بڕیاری ئەوەیان پێدراوە، كە كۆبوونەوەكانیان بەردەوامی پێبدەن.بەپێی زانیارییەکان لە ئەگەری نەگەیشتنە ڕێککەوتن ئەوە یەکێتی هەوڵی ئەوەدەدات کە حکومەتی پارێزگاکان پێکبهێنێت ،کە ئەو ئاڕاستەیە لە ناو یەکێتی بەهێزە زۆربەی سەرکردایەتی لەگەڵ حکومەتی پارێزگاکانن لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن