بەهۆی پێشنیازێکی پارتی بۆ یەکێتی گۆڕان هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکەی کردووە لەگەڵ پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموكرات پێشنیازی زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتە یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕانیش ،هۆشداریداوە پارتی دیموكرات بەوەی لەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت دەكشێتەوە، ئەگەر بێت‌و جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكرێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست ستاندەر كەوتووە، لەكۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممە، شاندی پارتی پێشنیازی ئەوەی بۆ یەكێتی كردووە، كە پۆستێك زیاد دەكەن، بەشێوەیەك سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت‌و یەكێك لەجێگرەكانی بەیەكێتی دەدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی یەكێتی لەكۆبوونەوەكە ئەوەیان رەتكردووەتەوەو سووربوونی خۆیان لەسەر داواكارییەكانی پێشوو دووپاتكردووەتەوە، كە خۆی لەداواكردنی چەند پۆستێك دەبینێتەوە.لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ستاندەر ئاشكرایكرد، كە بزووتنەوەكە هۆشداریداوە پارتی دیموكرات بەوەی لەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت دەكشێتەوە، ئەگەر بێت‌و جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكرێت.
گۆڕان‌و پارتی پێشتر لە 18ی دوو لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێككەوتن‌و واژوویان لەسەر رێككەوتنێكی سیاسی كرد، كە بەپێی رێككەوتنەكە، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بەو بزووتنەوەیە دەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.