د.مەحمود عوسمان: دەبێت هەرچی زووە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم هەڵوێستی کوردانەیان هەبێت پیرۆزبایی گەرم لە شەڕڤانانی رۆژئاوا بکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 552 جار بینراوە

ستاندەر : بروا ستار

لە لێدوانێکدا بۆ ستاندەر دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند ” حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی گەورەیان نواندووە لەوەی کە هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان دەرنەبڕییوە بەرامبەر بەم سەرکەوتنەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و رۆژئاوای کوردستان کە بەسەر داعشدا بە دەستیهێناوە”.

 

هەروەها دکتۆر مەحمود عوسمان وتیشی ” لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی خۆیان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بە بۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا ، کە لەو پێناوەشدا ئەم هێزانە ١١ هەزار شەڕڤانیان شەهیدبووە و ٢٤ هەزار شەڕڤانی تریان لێ بریندار بووە ، بەڵام حکومەت و پەرلەمانی ئێمە هەڵوێستێکی ڕوونیان نەبووە لە بەرامبەر ئەم سەرکەوتنە میژووییەیان “.

 

دکتۆر مەحمود عوسمان سەبارەت بە دەوڵەتی تورکیا وتی ” دەوڵەتی تورکیا دوژمنی کوردە و نابێت هیچ هێزێکی کوردی لایەنگری سیاسەتەکانی بکات ، خۆ دەکرێت پەیوەندی لەگەڵ ببەستیت بەڵام پەیوەندیەک زەرەر نەدات لە یەکێتی نەتەوەیی کورد و پارچەکانی تری کوردستان”.

 

لە درێژەی لیدوانەکەیدا بۆ ستاندەر دکتۆر مەحمود عوسمان ئەوەشی باسکرد “دەبێت هەرچی زووە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم هەڵوێستی کوردانەیان هەبێت و پیرۆزبایی گەرم لە شەڕڤانانی رۆژئاوا بکەن ، لەبەر ئەوەی هەم لە باشوور و هەم لە ڕۆژئاوا خوێنی کورد بە دەستی داعش ڕژاوە ، هەر بۆیە دەبێت پێشی هەموو جیهان باشوور پیرۆزبایی لە ڕۆژئاوا بکات”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.