لە بروسکەیەکی نهێنیدا مەترسی رودانی لافاوی گەورە کارەساتی سروشتی دەکرێت لە عێراق و کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر

لە بروسکەیەکی نهێنیدا کە خانەی قەیرانە مەدەنییەکان ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردوە و پشت بەستن بە راپۆرت و ئاماژەکانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، هۆشداریی پلە (جیمی) داوە کە بەهۆی بەردەوامیی شەپۆلی باران بارینەوە، مەترسی دروستبونی لافاو هەیە لە پارێزگاکانی دیالە و واست و میسان و کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا و هەولێر و سلێمانی و دهۆک و بەغدا، کە لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە باکور و رۆژهەڵاتی عێراق مەترسیی دروستبونی لافاوی گەورە هەیە و داوا دەکات ئەوپەڕی رێوشوێنی خۆپارێزیی بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر.

‎‎بەپێی بروسکەکە،  لە پارێزگای سلێمانی و دیالە و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی لافاوی گەورە کراوە، هەر بەپێی ناوەڕۆکی بروسکەکان بەنداوەکانیش مەترسییان دەکەوێتە سەر .
بۆ خۆپارێزیی و روبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەوپەڕی ئامادەکاریی کراوە و خانەی قەیرانەکان پێکهێنراوە و سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.