هەواڵی ناخۆش بۆ تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

نیاز حامد

هەواڵی ناخۆش بۆ تورکیا : رێگا نادەین تورکیا بەشداری سەرپەرشتی ناوچەی ئارام بێت.

یەپەگە بەشداری لە پاراستنی ناوچەی ئارام ناکەن!.
دوو رۆژە ، میدیاکانی سەر بەدەزگای جاسوسی میت ، کەناڵەکانی درۆ و دراو و ئەوانی دیکە ، هەروەها هەندێ کەناڵی بێئاگا بەناو ئەهلی ئەوانیش دەهۆڵی هەواڵێک لێدەدەن ، دەیانەوێت وانیشان بدەن کە مەرجەکانی تورکیا بۆ دورستکردنی ناوچەی ئارام لە بەشداری پێنەکردنی یەپەگە ، حەقیقەتە.
جێمس جێڤری لە لێدوانەکەی دوێنێی باسی لە زۆر خاڵ کرد ، بە زمانێکی دیپلۆماسیانە لە سەر زۆر خاڵ هەڵوەشتەی کرد ، ئەوەی خاڵی هاوبەشە لە نێوان ئیدارەی ترامپ ، هەر لە سەرۆک وپینتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە ، بریتین لە:
– سوپاسگوزاریی زۆر بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراسییە، وەک هێزێکی گرنگ و مەزن لە تێکشکاندنی دەوڵەتی خیالفەتی ئاکەپە-داعش .
-مانەوەیانە لە باکور ورۆژهەڵاتی سوریا.
-بەردەوامی پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکراسی .
– گەڕاندنەوەی ئەو چەتە بینیانەیە بۆ وڵاتەکانیان .
– چەتە تیرۆریستەکانی دیکەش چارەسەرکردنیان لە ناو خودی رۆژئاڤا بە پلانێکی دیراسە بۆکراو.
– لە کۆتایشدا دورستکردنی ناوچەی ئارام ، لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپاییەکان .
تورکیا دەبێت مولتەزیم بێت لە ناوسنورەکانی خۆیەوە تیرۆریست رەوانەی باکوری سوریا نەکات.
– لە بناغەدا دورستکردنی ناوچەی ئارام بۆ پاراستنی کوردانە لە باکوری سوریا لە هێرشەکانی تورکیا
کێ بەشداری دەکات لە هێزەکانی سەر ئەرز لە ناوچەی ئارام لە سەر سنور؟

جێمس جێڤری پێش هەفتەیەک زیاتر لە لێدوانکی رەسمیدا وتی: هەواڵێکی ناخۆش بۆ تورکیا ، کە رێگای پێنادەین لە ناوچەی ئارام بوونی هەبێت. دوێنێش وتی: یەپەگە بە هۆی هەستیاری لەگەڵ تورکیا ، ئەوانیشبشداری ناکەن، جارێ ئەمە هەر قسەیە، یەپەگە رای فەرمی خۆی نیشان نەداوە .
کەواتە ئەو هێزەی کە رێگای پێ دەدرێت ، ئەو هێزەیە کە ٨ مانگێک دەبێت ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراسی راهێنانیان پێدەکەن بەناوی پاسەوانی سنور کە ژمارەیان خۆی لە ٣٠ هەزار کەسێک دەدەن و ژمارەکشیان بەرەو زیادبوون تا ٦٥ هەزار شەرڤان دەبەن .لەناو خودی بودجەی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ سالی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بوونی هەیە.
هەمان مۆدێلی منبەج ، کە لەوێدا ئەنجومەنی سەربازی منبەج دەستبەکارە ، لە دیوی رۆژهەڵاتی فورات لە سەر سنوری نێوان سوریا و تورکیا هێزەکانی پاسەوانی سنور لەم ناوچانە دادەنرێت .بۆ زانیاری هەمان هێز بۆ نێوان سنوری عێراق و سوریاش دادەنرێت.
رۆڵی یەپەگە و یەپەژە وەک هێزێکی ئامادە بۆ هەر تەدەخولێک بۆ پاراستنی سەرکەوتنەکان و وەک داینەمۆی هێزەکانی سوریای دیموکراسی و هێزەکانی پاسەوانی سنور ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
هیچ دەوڵەتێک بە ئەمەریکاشەوە ناتوانن رۆڵی یەپەگە ویەپەژە کەنسڵ بکەن ، چونکە رۆحی پاراستنی رەوا لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراسی ، یەپەگە و یەپەژەیە.
ئەم دەهۆڵ کوتانەی میدیاکانی سەر بەدەزگای جاسوسی میت ، هیچ لە راستیەکان ناگۆڕێت ، ئاکەپەی تیرۆریست هێشتا لە سوپرایزی نێگەتیڤانەی روخانی خیلافەتەکەی بەخۆ نەهاتۆتەوە ، دەیانەوێت بەم هەواڵانە باربووی سایکلۆژیی بکەن.
ئەمەریکا ، یا راستتر بڵێم جێمس جێڤری ، دەیەوێت لە رووی دیپلۆماسیەوە کەمێک مراعاتی تورکیا بکات ، بەڵام لەسەر ئەرز ئەوەی بڕیاردەدات پێنتاگۆن و فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکراسیە کە یەپەگە ویەپەژە کڕۆکی ئەو هێزە پێکدەهێنن.
وێنەکە لە سپۆتینکی روسیم وەرگرتوە، سوپای ئەمەریکا رۆکێتی هەرپێشکەوتووی تاو دژە تانک تەسلیم بە یەپەگە دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.