هەرێم دەبێ داهاتی ناوخۆ بگەرێنێتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی .

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵا

(( وەک چۆن لە موازەنە توانیمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشەی نەوت لابدەین وجیای بکەینەوە ، ئەمرۆش توانیمان پشکی موچە لە کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم لابدەین))

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی مالیە ، جارێکی تر لەسەر پشکی هەرێم و هەوڵدان بۆ برینی ئەو پشکەی ئێستا دێت بۆ هەرێم لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لێمان بو بە کێشە و گفتوگۆی توند .

کێشەکە ئەوەیە بە گویڕەی رای سەرۆکی دەستەی مەرزەکانی عێراق کە لە ۱٠ی ئازار بانگهێشتی لیژنەی مالیە کراوە ، لە ئێستادا هەرێم پابەند بوە بە تاریفەی رەسمی گومرگی بەڵام داهاتەکەی ناگەرێنێتەوە بۆ خەزێنەی ئیتیحادی .

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئەو راپۆرتەکرا کە قەرارە پێنج شەممە بخوێنرێتەوە و تیایدا چەند راسپاردەیەک جێگیر کراوە ، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی مالیە پێشنیاری کرد کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبو بە گەراندنەوەی داهاتی ناوخۆ لە بەرامبەردا ئەو بڕە لە پشکی هەرێم ببردرێت .

ئێمە ئەندامە کوردەکان دژ بوین و وەڵامماندایەوە .

وەڵامی بەندە ئەوە بو کە ئێمە دەزانین داهاتی ناوخۆ لە هەرێم گەندەڵی تێدایە ، دەزانین کە ئەحزاب سودی لێدەبینن نەک حکومەت ، پارەی داهاتی ناوخۆ نەک (هەموی ) بۆ خەزێنەی حکومەتی ئیتیحادی ناگەرێتەوە بەڵکو بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمیش( کەمێکی نەبێت) ئەوەی تری ئەروات بۆ ئەحزاب و ناگەرێتەوە ، بەڵام بە هیچ جۆرێک قبوڵمان نیە باسی پشکی ئێستای هەرێم بکرێت کە بۆ موچەی فەرمانبەرانە و مەعقول نیە بەغداد ئالیەتی تر شک نەبات لە هەمو کێشەیەک تەنها پارەی فەرمانبەرانی بەدەستەوە بێت هەڕەشەی برینی بکات .

وتمان ئیجرائاتی تر چیتان پێ باشە بەو مەرجەی دور بێت لە موچەی خەڵک لەگەڵتانین.

گفتوگۆکان توند تر دەبون ؛

وتمان ئێمە هەموی مانگێکە فەرمانبەرانمان پاش زیاتر لە سێ ساڵ پاشەکەوتی زۆرە ملێ موچەیەکیان بە تەواوی وەرگرتوە قبوڵمان نیە باسی ئەو پارەیە بکرێت کە دەچێ بۆ موچە با حکومەتی ئیتیحادی لەگەڵ هەرێمدا بگاتە نەتیجە .

لە نەتیجەدا توانیمان قەناعەتیان پێ بهێنین کە موچەی فەرمانبەران لە کێشەی داهاتی ناوخۆش لابدەین وەک چۆن لە موازەنەدا لە کێشەی نەوت لاماندا ، دواجار بە شیوازێک دەقەکە داڕێژرا کە دەست بۆ پشکی هەرێم لە موچەی فەرمانبەران نابرێت .

قسەیەکی راشکاو ؛

دەمەوێت رایگشتی خەلکی کوردستان لەو راستیە ئاگادار بکەمەوە کە ئەگەر هەرێم و بە زویی هەنگاو نەنێت بە ئاراستەیەک کە مامەڵەیەکی شەفاف لەگەڵ داهاتی نەوتی و داهاتی ناوخۆدا بکات دەبێت بزانێت لە ئایندەی نزیکدا ئەو کێشانە یەخەمان دەگرنەوە و ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت .

گرنگە هەرێم بۆ بەردەم رایگشتی هەرێم و عیراقیش بە رونی داهاتی ناوخۆ و نەوت بخاتە رو ، چیتر دیزە بەدەرخۆنەکردن لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و کەسی بە پارەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت ناچێتە سەر و ئێمەی نوێنەرانی کوردیش پاساوی بابەتی وامان پێ نابێت کە داکۆکی بکەین .

ئێمە لە داکۆکیکردن لە موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەردەوام دەبین و سورین لەسەر ئەوەی کە بە جیا مامەلەی لەگەلدا بکرێت بەڵام دەبێ حکومەتی هەرێم بزانێت وەک ئەوەی ئێستا کە بڵێ نەوتی خۆم دەفرۆشم ،داهاتی ناوخۆ ناگەرێنمەوە خەزێنەی ئیتیحادی و دەبێ پارەشم لە بەغداوە بۆ بێت ، بەردەوام نابێت .

گرنگە رون بێت ئەوەی ئەمڕۆ رێمان لێگرت هەرگیز داکۆکی نیە لە چۆنێتی مامەلە بە داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە چونکە دەزانین پڕە لە گەندەڵی بەڵام خەمی موچەی خەڵکمانە کە جارێکی تر نەبردرێت و لەو پێناوەشدا ئەم هۆشداریە پێشوەختەمان بڵاوکردەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.