وەزیری دارایی هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ فەرمانبەران رادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی  زانیارییەكان، دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی میلاكات لە وەزارەتی دارایی راپۆرتێكیان لەسەر پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران داوەتە وەزیری دارایی، وەزیری داراییش راپۆرتەكەی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، بە گوێرەی راپۆرتەكە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلە بەرزكردنەوەن، لەگەڵ بڕە پارەی پێویست دیاری كراوە، وەزارەتی دارایی داوای كردووە دووبارە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە.
لەوبارەیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێم بەهەفتەنامەی (باس)ی راگەیاندوە، “پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بابەتێكی تەواو یاساییە و لە ئەمساڵدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو بابەتە چارەسەر دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران پێكھێنراوە”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەمساڵدا پلە بەرزكردنەوە دەردەچێت، ئەوەی مافی ھەبێت بۆی دەگێڕدرێتەوە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین”.
لای خۆشیەوە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رایگەیاندوە، “سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی خەریكی پرۆژەیەكن بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، بەڵام وەكوو جاران نابێت، بەڵكوو ئەمجارە دەبێ لەسەر بنەمای كێبڕكێ بێت”.
وتیشی: «مەرج نییە ئەوەی ماوەی یاسایی خۆی تەواو بكات پلەكەی بەرز بكرێتەوە، بەڵكوو دەبێ لەسەر بنەمای كێبڕكێ و ھەبوونی میلاك بێت».

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.