هەڵوێستی نوێی گۆڕان لەسەر زیادکردنی پۆستێک بۆ یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

چالاك موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە لێدوانێكدا بەسایتی دواڕۆژی راگەیاندووە، لەوردەكاری زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاگادار نییە، بەڵام ئەگەر جێگرێكی دیكە زیادبوو، ئەوان پەیوەندییان بەیەكێتییەوە نییە، چونكە رێككەوتنی نووسراویان لەگەڵ پارتی هەیە و لەو رووەوە قسەی خۆیان لەگەڵ پارتی دەبێت.

ناوبراو دەربارەی ئەوەی ئاساییە بەلایانەوە جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكرێت، لە كاتێكدا جێگری سەرۆك بۆ ئەوان دانراوە، وتی: “بێگومان كە دەبێتە دوو جێگر واتا دەسەڵاتەكان زیاتر دابەش دەكرێت، خۆ ئەگەر دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەشێوەیەكی تەوافوقی بێت و بەشێوەیەك بێت كە ئەو سێ هێزەی بەشداری حوكم دەكەن لەپلە و پۆستەكاندا بەشێوەیەكی عادیلانە بێت، بەڕای من كێشە دروست ناكات، بەڵام لە حاڵەتی ئێستادا كە بەبێ پرسی گۆڕان ئەو جێگرە بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت، ئێمەش قسەی خۆمان لەگەڵ پارتی دەبێت”.

بەڵام سەرچاوەیەكی دیكە لە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، ئەگەر جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان زیادبكرێت و بدرێتە یەكێتی، ئەوە بەدڵنیاییەوە جێگرەكەی دیكە كە پشكی گۆڕانە دەبێتە پۆستێكی “رووكەش”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.