پارتى ده‌یه‌وێت نێچیرڤان بارزانی ٨٥ دەنگ مسۆگه‌ر بكات‌

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

پارتى دیموكراتى كوردستان خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌، كه‌ نێچیرڤان بارزانى ٨٥ ده‌نگ له‌ناوهۆڵى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستى به‌ هه‌وڵه‌كانى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ دانوستاندایه‌.
به‌پێی زانیارییەکان، هه‌رچه‌ند پارتى ئێستا ٦٧ ده‌نگى مسۆگه‌ركردووه‌کە دەکاتە دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕان و پێکهاتەکان، به‌ڵام نایه‌وێت به‌ ده‌نگێكى كه‌م ببێته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌و حزبه‌ كار بۆ ئه‌وه‌دات ٨٥ ده‌نگى په‌رله‌مانتاران مسۆگه‌ربكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى ده‌ستى به‌ گفتوگۆ كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش قسه‌ى له‌سه‌ركردووه‌، به‌ڵام یه‌كێتى خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ جێگیر بكرێت كه‌ كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران ببێته‌ سه‌رۆك، به‌ڵام له‌ پرۆژه‌كه‌ى پارتیدا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك به‌ ده‌نگى ٥٠ کۆ یەک واته‌ ٥٦ په‌رله‌مانتار ببێته‌ سه‌رۆك، له‌ یاساى ژماره‌ یه‌كى ساڵى ٢٠٠٥یش كه‌ ئێستا كاركردن پێى راگیراوه‌ له‌گه‌ڵ سڕكردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ٥٦ ده‌نگ دیاریكراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.