کوڕێکی بارزانی پەیوەندی بە بەرهەم سالح دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری درەو میدیا، مەسرور بارزانی لەماوەی هەفتەیەكدا دووجار بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرهەم ساڵح قسەی كردووە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان  رایگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو ناكۆكییەی كە لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بەرهەم ساڵح دروستبوو، چارەسەربكرێت.
سەرچاوەكە وتی:” پارتی دەیەوێت پرسی پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كاریگەری نەرێنی لەسەر رەوتی دانوستانی نێوان پارتی‌و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دروستنەكات”.
لە یەكێك لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی هەرێم نیازپاكی پارتی بە بەرهەم ساڵح راگەیاندووە سەبارەت بە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان، هەروەها داوای كردووە بەرهەم ساڵح رۆڵ بگێڕێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد.
هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەكو سەرۆك كۆماری عێراق لەدەرەوەی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەتایبەتی رێككەوتنی نێوان پارتی‌و یەكێتی، ئاڵۆزی لە پەیوەندییەكانی هەردوو حیزبدا دروستكرد.
ئاسایبوونەوەی پەیوەندی بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارتی، پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەرێنی لەسەر رەوتی ئەو دانوستانە هەبێت كە بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی لەنێوان وەفدی دانوستانكاری پارتی‌و یەكێتی بەڕێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.