یەکێتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی داواکارییەکی لە گۆڕان هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 256 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژى فەرمى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایدەگەیەنێت،لە هەموو ئەو شوێنانەی كە بڕیاری ئەم وڵاتە لەبارەی ئابووری و دارایی و پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و دەرەوەو لە هەموو بوارەكانی ئیشی حكومڕانیا لە وڵاتدا داوایان كردووە كە هاوبەش بن.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەى “زەمەن” رایگەیاندوە”ئێمە پێشتر لەسەر بنەمای رێككەوتنێك كە پێشتر كردومانەو بنەمای شەراكەتێكی راستەقینەی تێدا بەرجەستەكراوە داوامان لە برادەرانی پارتی كردووە دەبێت ئێمە هاوبەش بین لە هەموو جومگەكانی حكومڕانی ئەم وڵاتەداو شەریكی راستەقینە بین، لە سەرۆكایەتیەكانەوە بۆ وەزارەتەكان بۆ دەستەكان، داواكاری خۆمان لەگەڵ برادەرانی پارتی باسكردووە لە مشتومڕداین لەسەری، ئەوانیش نە وتویانە بەڵێ و نە وتوشیانە نەخێر. ئەوان لەسەری لە مشتومڕدان و ئێمەش هەروا”.

وتەبێژى یەکێتى باسى لەوەشکردوە، حكومڕانی لە وڵات دەبێت هاوسەنگ بێت، ناكرێت ئێمە شەریكی راستەقینەبین لاكەی دیكە شەریكی راستەقینە نەبێت،بۆیە جەختیش لەوە دەکاتەوە گۆڕانیش هەنگاوێك لە شوێنێكدا بچێتەوە دواوە هیچ كەمكردنەوەیەك نییە لە شوێنی ئەو، بەڵكو بەوتەى خۆى ئەمە هەوڵێكە بۆ پێكهاتن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، داوایان کردوە لە هەموو ئەو شوێنانەی كە بڕیاری ئەم وڵاتە لەبارەی ئابووری و دارایی و پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و دەرەوەو لە هەموو بوارەكانی ئیشی حكومڕانیا لە وڵاتدا هاوبەشن بن.

سەبارەت بە ئەگەرى رێکنەکەوتنیان لەگەڵ پارتى و کاراکردنەوەى یاساى سەرۆکایەتى هەرێم بەبێ یەکێتى لەتیف شێخ عومەر دەڵێت”لەتیف شێخ عومەر: لە هەموو حاڵەتێكدا پارتی ئازادە كەی ئەوە ئەكات چۆن ئێمەش ئازادین”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.