کوردانی جولان( گوڵان)

لەلایەن ستاندار Posted on 452 جار بینراوە

محمد ئەمین پێنجوێنی
لەم ڕۆژانەدا گرتە ڤیدیۆیەکم دی لە فەیسبوک کە دکتۆرێکی میسری بە ناوی دکتۆر نەبیل فاروق سیمیناری دەدا لە سەر بڕیارەکەی ترەمپ کە شەرعییەتی داگیرکردنی بەرزایەکانی جۆلان لە لایەن ئیسرائیلەوە. دکتۆر نەبیل دەڵێ حافز ئەسەد جۆلانی فرۆشت بە ئیسرائیل بۆئەوەی خۆی ڕزگار بکات لە ئاژەوەی مشاکیلی کوردەکان چونکە جۆلان کورد نشینە. ھەتا ئێرە قسەکانی دکتۆر نەبیل تەواو دەبێت. بۆئەوەی بیسەلمێنم کەئەمە ڕاستە چەند بەڵگەیەک دەخەمە ڕوو.
بەڵگەی یەکەم:
لەیەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەی کەلەساڵی ١٩٩٨ دا لە ھۆڵی شارەوانی ئەمستردام لە ھۆڵەندا بەسترا، گەلێک کەسانی ناوداری کورد جیھانی بەشداربوون لەوانە وەلید جومبولات کەکەسی یەکەمی ” دروزەکانە” کە وتارێکیدا وتی من کوردم بەڵام فەرھەنگی پەروەدەم عەرەبیە وە بەرزایەکانی جۆلاندیش مەرکەزی دروزەکانە مانای وایە ئەگەر سەرۆکی دروزەکان کورد بێت کەواتە دروزەکانیش ھەموو کوردن.
بەڵگەی دووەم:
لەدوای بەیانی یانزەی ئازار شاندیکی لوبنانی بە سەرۆکایەتی کمال جومبولات ھاتن بۆ کوردستان بۆ پیرۆزبایی یانزەی ئازار. کمال جومبولات لە کۆببونەوەکانی لەگەڵ بارزانی دا باسی ئەوەی کرد بوو کە ئێمە کوردین وە عەشیرەتی جان پۆلادی کوردەکانی ناوچەی ھەکاری ئەم جان بۆلاتەکانی خۆی ھاتونەتە حەلەب و ناوچەی شەھباوە وە ئەمارەتێکیان پێکھێناوە حکومی ئەوناوچانەیان کردووە ھەتا چیاکانی لوبنان. ” وە عەگیدە و باوەڕی دروزەکان زۆر لە عەگیدە و باوەڕی یەزیدیەکانەوە نزیکن.”
بەڵگەی سیێھەم:
لەساڵی ١٩٨١ دا شاندێک چوین بۆ لوبنان ھە دێک کەسایەتیمان بینی لەوابە خوالێخۆشبوو یاسر عرەفات لە بەیروت. شاندەکە منیان بە ناساند بە یاسر عرەفات ” وتی کوردە دروزەکانی جۆلاند لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراو. وە ھەروەھا سەردانی جەمیل مەحۆ مان کرد بە بۆنەی پرسەی محمد ی کوڕیەوە کە تازە موخابەراتی سوری لە بەیروت تیرۆریان کردبوو . جەمیل مەحۆ وتی ڕژێمی سوریا لەوانەیە کوردەکانی جۆلاند لە کوردایەتی دوور بخەنەوە بەڵام ناتوانێت ئێمەی کورد لە لوبنان لە کوردایەتی دور بخاتەوە.
ئەمە چەند بەڵگە و زانیاریەک بوو کەلەسەر کورد بوونی دروزەکان و کوردەکانی جۆلاند بە پێویستم زانی بیخەمە بەرچاوی خۆێنەران. وەمەبەستم لە نوسینی ئەم چەند وشەیە ئەوە نییە کە پشتگیری بڕیارەکەی ترەمپ ببم یان دژی بوەستم. تەنھا مەبەستم ڕاستکردنەوەی قسەکانی دکتۆرە میسریەکە چونکە ھەندێ کۆمێنتی سەیرو سەمەرەیان لەسەر نووسی بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.