ستاندەر
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێ یه‌كێتی ده‌ڵێت” ” ئه‌وه له‌ده‌ست براده‌رانی پارتی-دایه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكه‌ین هه‌موو ئه‌و پڕۆسیه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن سه‌رئه‌نجام- “ته‌حسیلی حاسڵ” ئه‌وه‌یه ئه‌وان (پارتی) ئازادن كه چی ده‌كه‌ن. گوتیشی: ئێمه ڕێگرییه‌كمان نیه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن.”
ده‌شڵێت “ئه‌وله‌ویاتی” ئێمه” ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتن”ه، هه‌ركاتێكیش به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وكاته قسه و هه‌ڵوێستێكی ترمان ده‌بێت، به‌ڵام له‌حكومه‌تێكدا نابین كه لێپرسراوێتی هه‌ڵنه‌گرین وه به‌شێكیش نه‌بین له‌بڕیار له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن؟وتی” ناتوانم بچمه ورده‌كارییه‌كان چونكه تا ئێستا ئێمه له‌دانوستانداین، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆمان كراوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و “مه‌بده‌ئه‌ی” ئێمه كه‌ده‌مانبه‌ستێته‌وه به‌و بڕیاره‌ی ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌مانه كه‌هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بین به‌و پێشنیارانه‌ی پارتی تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه.”