ستاندەر
لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان نارەزایی دروستبووە بەهۆی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێ بە گۆڕان دراوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە پارتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پشکەکانیان رێککەوتوون،بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر،ێچیرڤان بارزانی ئه‌و پۆستانه‌ی حزبه‌كه‌ی له كابینه‌ی داهاتوو ده‌یداته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به “زۆر”ی ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت ڕای وابووه ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستا بۆ ئه‌وكاته‌ش كه گۆڕان 24 كورسی هه‌بووه زۆربووه.هاوكات هه‌وڵێكیش هه‌یه لەلایەن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پێدانی به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی گۆڕان به یه‌كێتی كه پارتی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه بیداته گۆڕان.هەر بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر،ئەو نارەزاییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نزیک لەنێوان مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە.
بەشێک لە زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مه‌سعود بارزانی ده‌ستوه‌ردانی كردووه‌و شاندی حزبه‌كه‌ی لهكهسانێكی نزیك له نێچیرڤان بارزانی، گۆڕیوه بۆ كه‌سانێك كه له‌ئاڕاسته‌ی نزیك له‌خۆی یاخود مه‌سرور بارزانین، ته‌نانه‌ت شانده‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتی مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌شی تیادا نییه.