ستاندەر ڕێکەوتنە نهێنیەکەی یەکێتی و پارتی بۆ کابینەی نۆیەم ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتنێکی ڕانەگەیەندراویان ئەنجامداوە،یەکێتیش داوای لە پارتی کردووە تاکوو دوای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرێت.

بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر،یەکێتی و پارتی بۆ بەشداری یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی گەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی،بەڵام یەکێتی داوای لە پارتی کردووە جارێک بۆ ڕایگشتی ئاشکرانەکرێت،تاوەکوو یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار دەکرێتەوە، بەو پێیەی یەکێتی نایەوێت بەشداری لە پرۆسەکە بکات و، بەرپرسیاریەتی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی نەکەوێتە ئەستۆ.

هەر بەپیی زانیارییەکان،یەکێتی لە کابینەی نۆیەم ئەم پۆستانەی بەردەکەوێت،وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، خوێندنی باڵا، پلاندانان، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و تەندروستی) و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری وەزارەتەکانی(ناوەخۆ و سامانە سروشتییەکان) بەبەردەکەوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.