بەرپرسێکی گۆڕان:چاوەڕێ دەكەین ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئەو ھێرشە ناڕەوایەی بەشێك لە بەرپرسەكانی كۆمەڵ بوەستێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 256 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ڕێكەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ تێپەڕاندنی هەمواری پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و مانەوەی كۆمەڵ لە دوڕیانی بەشداری و بەشداری نەكردنی لە كابینەی نوێی حكومەت، گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندیەكانی نێوان كۆمەڵ و گۆڕان دروست بووە ، ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانیش هەڕەشەی وەڵام دانەوەی كۆمەڵ دەكات لە ئاست هێرشەكانیاندا بۆ سەر بزوتنەوەكەیان.

من شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە” كە لە ڕابردوودا گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە خەباتی سیاسیدا پێكەوە بوون و ”ھەرگیز نامانەوێ قسە لەسەر ئەو حزبە بكەین، چونكە پێمان وایە ئەو حزبە بەپێی توانای خۆی، خزمەتی كردووە”.

وتیشی” ئەو ھێرشە ناڕەوایەی بەشێك لە بەرپرسەكانی كۆمەڵی ئیسلامی“ دەیكەنە سەر گۆڕان، ”بەلاڕێدابردنی ئەو حزبەیە و دەچێتەوە خزمەتی ئەو لایەنە سیاسییەی شەڕی پۆست دەكات و بووەتە بەربەستێكی گەورە لەبەردەم پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بێگومان ھەموو لایەك دەزانێت دواخستنی ئەم كابینەیە زیان گەیاندنە بە هاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان، بۆیە تەمەنا دەكەین هیچ لایەنێكی سیاسی نەكەوێتە ژێر فشار و ئەجێندای یەكێتی، بۆ ئەوەی ئەجێنداكانی خۆی تێدا جێبەجێ بكات”.

بەرپرسەكەی گۆڕان لە كۆتایدا دەڵێت” ، ”چاوەڕێ دەكەین ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئەو ھێرشە ناڕەوایەی بەشێك لە بەرپرسەكانی كۆمەڵ بوەستێنێت، چونكە ئەگەر ئەو ھێرشە نەوەستێت، ئەوكاتە ئێمەش ناچارین ھەر ھیچ نەبێت، بەرگری لەخۆمان بكەین، كاتێكیش بەرگریمان لەخۆمان كرد، قسەی خۆمان دەبێت”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.