سەركردەیەكی پارتی باسی پێکهێنانی حکومەت دەکات بەبێ یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 183 جار بینراوە

ستاندەر

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: پارتی و یەكێتی لەڕێگادان بەرەو ڕێككەوتن، كە “بۆچوونی ئێمە ئەوەیە هیچ كاممان بەدیلی ڕێككەوتنمان نییە، چونكە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ئەستۆماندایە”.
فازڵ میرانی دەشڵێت: بایكۆتكردنی پڕۆسەیەك، كە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە (كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم) بۆ بەمل ئێمەدا بێت؟ بۆ خەڵكی تر تاوانبار نەبێت ، كە بەشداری تێدا ناكەن؟ واجوانترە برادەرانی یەكێتی، چونكە سەرۆكی هەرێم هی هەرێم دەبێت بەتەنیا سەرۆكی پارتی و گۆڕان و توركمان و ئاشوور نابێت سەرۆكی هەموو هەرێم دەبێت و ئەوانیش هاووڵاتی ئەم هەرێمەن”.
قسەكانی ئەو سەركردایەی پارتی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، ئەوەش دەڵێت: “من پێشتر وتوومە ئێمە حسابی كورسی لەگەڵ یەكێتی ناكەین، بەڵام نابێت یەكێتی چاوەڕێی پەنجا بەپەنجای جاران بێت”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەكێتی چاوی لە پەنجا-بەپەنجای جارانە؟ میرانی وتی: “بەبۆچوونی من بەوشێوەیە پەنجا بە پەنجا-ش نا، بەڵام پێیان خۆشە و مافی خۆشیانە وەك یەكێتی موڕاعات بكرێن نەك وەكو 21 كورسی”.
هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە بەبێ یەكێتی باش نییە حكومەت پێكبهێنین ، “بەڵام بەبێ یەكێتییش دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.