یەکێتی نامەیەکی هۆشداری ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سایتی لڤینی راگەیاند”لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیار دراوە نامەیەک ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران بکرێت”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی باسی لەوەشکرد”لەو نامە فەرمییەدا یەکێتی بەڕونی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێداگرییەکانی بزوتنەوەی گۆران بۆ تێ پەڕاندنی پرۆژەیاسایی سەرۆکایەتی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی دەخاتە روو”.
وتیشی”ئەگەر بزوتنەوەی گۆران سوربن لەسەر تێ پەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە ئەوا دەبێت بەرپرسیارییەتی ڕودانی هەر ڕوداوێک لە ئەستۆ بگرن، بەو پێیەی ئەم ناوچەیە ناوچەی ژێر دەستی یەکێتییەو لەڕوی ئەمنی و سەربازییەوە یەکێتی سەرپەرشتی دەکات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.