گۆڕان و پارتی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە

ستاندەر

له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان لێدوانی دژ بەیەک دەدەن.

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،  ڕایگه‌یاند: په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكی هه‌رێم نابێت، ویلایه‌ته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كۆتایی دێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، یاسین خدر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،  راگه‌یاندبوو:” به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، هه‌ر كه‌سێك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی پێبدرێت و هه‌ڵبژێردرێت، په‌رله‌مان ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه‌ په‌رله‌مان ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی هه‌رێمیش بكات، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو، ئه‌وكاته‌ قسه‌ی خۆمان ده‌بێت”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.