ستاندەر
کاک كۆسرەت رەسوڵ داوای لەئەندامانی سەركردایەتی و راگەیاندنەكانی یەکێتی كردووە، هێرشەكانیان بۆسەر بزوتنەوەی گۆڕان رابگرن،دوای رێککەوتنەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان ،زۆرترین هێرش دەکرێتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەن حزبەکانی ترەووە ،کە پێیان وابوو کە گۆڕان پەلەی کردووە لە رێککەوتن لەگەڵ پارتی و چۆتە ژێرباڵی داواکارییەکانی پارتی ،بە پێی زانیارییەکان کاک كۆسرەت رەسوڵ داوای لەئەندامانی سەركردایەتی و راگەیاندنەكانی یەکێتی كردووە، هێرشەكانیان بۆسەر بزوتنەوەی گۆڕان رابگرن،پێشتریش عبد الستار مەجیدیش ،داوای لە ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی کردبوو کە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڕان ڕابگرن