عبداللە وەرتی : بۆ بەھیزکردنەوەی ھەولیر زۆر پیویستمان بە یارمەتی سەرۆک کۆمارە

لەلایەن ستاندار Posted on 372 جار بینراوە

ستانده‌ر

عبداللە وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان, لە گفت وگۆیەکی تایبەت لەگەل دەزگای ستاندەر باسی لەسەردانەکەی ئەو دواییەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کرد بۆ بەغدا, ووتی ئێمە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە بەشێوەیەکی فەرمی نەچوینە بۆ بەغدا، ئەو سەردانەمان بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە سیاسیەکانمان بووە لەسەر ئەساس و بنچینەیەکی نوێ لەگەڵ حزبە سیاسیە دۆستەکانمان لە بەغدا.
عبداللە وەرتی لەبەشێکی تری وتووێژەکەی لەگەڵ ستاندەر زۆر سوپاسی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ی کرد و باسی لەوەکرد کە سەرۆک کۆماری عێراق ئاسانکاری زۆری بۆکردوون لەو سەردانەیان وە وتی کە ئەوان ئەو ماوەیە میوانی سەرۆک کۆماری عێراق بوون, سەبارەت بە سەردانەکەی مسعود بارزانی بۆ بغدا ووتی: دانیشتنی لەگەڵ سەرۆک کۆمارپیویست بوو , پێوستە ھەماھەنگی ھەبێت لەنێوان بەرپرسانی کورد لەبەغداو و حکومەتی ھەرێم و بەرپرسانی ھەرێم. ھەروەھا وتی ئێمە ئومێدەوارین ئەو ساردیەی لەماوەکانی ڕابردوو لەنێوان ھەولێر و دکتۆر بەرھەم ھەبوو نەمێنێت چونکە ئەوە زیان بە کورد و پێگەی کورد دەگێنێت لەبەغدا. وتیشی باشکردنی پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبەرژەوەندی قۆناغی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان دایە. سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی ئاخۆ ئەگەر پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لەڕێگای دکتۆر بەرھەم سەرۆک کۆماری عێراقەوە بێت بەرھەمدارتر نابێت؟ عبداللە وەرتی وتی بەتەئکید ئەگەر پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لەڕێگای دکتۆر بەرھەم و نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەرانی کورد لە حکومەتی عێراقەوە بێت بەرھەمدارتر دەبن. وتیشی پێویستە کۆمیتەیەکی ھەماھەنگی لەنێوان نوێنەرانی کورد لەبەغدا و حکومەتی ھەرێم ھەبێت، چونکە پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لەماوەکانی ڕابردوو جۆرێک لەفەوزای بەخۆوە بینیوە کە ئەوەش بەسلبی بۆ بەرژەوەندیەکانی ھەرێم شکاوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.