ستاندەر
سەرکردەیەکی کۆمەڵ،پێیوایە نزیکبونەوەی ماوەی ڕابردووەی یەکێتی لە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کارتی فشاربووە دژی پارتی، لەماوەیی ڕابردووە پێش رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،یەکێتی زۆرترین سەردانیکردن و کۆبونەوەکانی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی بوو،بەرادەیەک لێکنزیکببونەوە،هەندێک کات یەکێتی بەشێوەی ناڕەسمی باسی لە دروستکردنی هاوپەیمانیی و رێککەوتنی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دەکرد،بەڵام لە ئێستادا دوای رێککەوتنی لەگەڵ پارتی ،جۆرێک لە دورکەوتنەوە دەبینرێت،لە نێوان یەکێتی و کۆمەڵ ،ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیش رایدەگەیەنێت:نزیكبوونەوەی ئەم ماوەیەی یەكێتی لەئێمە، بۆ بەكارهێنانمان بووە وەك كارتی فشار لەبەرامبەر پارتی!،