وەزیری دارایی لەسەر گەراندنەوەی مووچە پاشەکەوت کراوەکان مووچەخۆران بێ ئومێد دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 193 جار بینراوە

ستاندەر

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند،كابینەی هەشتەمی حكومەت بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی روبەروی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە بەڵام توانیویەتی بەشێكی زۆری كێشەكان تێپەرێنێت، وتیشی “ئێمە چەند جاری پێشوو ڕامانگەیاندووە بڕیاری ژمارە(64)بڕیاری پاشەکەوتی موچە، بڕیارێکی ناچاری حکومەت بووە بۆ دانانی پاشەکەوت ئێستاش کە بڕیاری لادانی پاشەکەوتی موچە دراوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی عیراقی بڕیاری داوە مانگانە بڕی 522 ملیار دینار بنێرێت کە لەوە(68) ملیاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیە بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە وەک خۆی نەچۆتە جێ بەجێ کردنەوە تەنها مانگی 453 ملیار دینار دەنێرێت ئێستا ئێمە دەستمان کردووە بە پێدانی موچەی مانگی یەک کە حکومەتی عیراقی ئەو پارەیەی بۆ مانگی 4 ناردووە، بەڵام هێشتا نەیناردووە لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەینێرێت”.سەبارەت بە گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان،وەزیری دارایی ڕایگەیاند،ئەگەر حکومەتی هەرێم دەستی کرد بەدانەوەی موچە دەبێت بەشە زۆرەکەی حکومەتی عیراق ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت، بۆیە بەدڵنیایی کەدەست کرا بە گفتوگۆ لەگەڵ عیراق لەسەر بابەتە داراییەکان و نەوت ئەوە یەکێکە لەبابەتە سەرەکیەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.